سیناتۆره كۆمارییه‌كان: زۆر به توندی لە ئێران بدەن و تاران به ئامانج بگرن

K24 - هەولێر:
تایبه‌ت به هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن، سیناتۆره كۆمارییه‌كان داوا له جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، به زووترین كات به توندی هێرش بكرێته سه‌ر ئێران.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، تویته‌ری پێشوو، سیناتۆر لیندزی گراهام، سه‌ر به كۆمارییه‌كانه نووسیوویه‌تی: "ئێستا لە ئێران بدەن، زۆر بە توندیش لێیان بدەن".
هه‌روه‌ها سێناتۆر جۆن کۆرنین، كه له هه‌مان پارته و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی: "تاران بە ئامانج بگرن".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه تۆم کۆتن، سیناتۆری کۆمارییەکان ده‌ڵێت: "تاکە وەڵام دەبێت تۆڵەکردنەوەیەکی سەربازی کاولکەر بێت".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه.
ده‌شڵێت: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئوردن كوژران و 34 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوونه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له هێرشه‌كه‌دا 34 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا برینداربوونه و بایدن له‌و هێرشه‌دا ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌م هێرشه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له سووریا و عێراق ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها بایدن راشیگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه سزا ده‌ده‌ین، كه هێزه‌كانمان ده‌كه‌نه ئامانج و له كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریین له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانمان".
پێشتریش بەگوێرەی دانپێدانانی گرووپەکان و سوپای ئەمەریکا، لە 17ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە زیاتر 150 هێرش لەلایەن گرووپە چەکدارە عێراقییەکانەوە کراوەتە سەر بنکە و ئامانجە دیاریکراوەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کە حکومەتی فیدراڵی لە چەند لێدوانێکی فەرمیدا دووپاتی هەڵوێستی واشنتنی کردووەتەوە کە لەسەر داوای بەغدا لە عێراقن بۆ هاوکاریکردنیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.