فەرماندەیه‌كی پێشووی هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا: بەمشێوەیە هێرش دەکەینە سەر ئێران
K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئەمه‌ریکا، پلانی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی میلیشیاكانی نزیك له ئێران بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن ئاشكراده‌كات.
ئه‌دمیراڵ جیم ستافریدیس فەرماندەی پێشوو له هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا، به ئاژانسی NBCـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، پلانه پێشنیازكراوه‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی میلیشیاكانی نزیك له ئێران، بریتییه له "به ئامانجگرتنی ناوخۆی ئێران له رێگه‌ی مووشه‌كی كرووزی پێشكه‌وتوو".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ده‌شڵێت: "ره‌نگه ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر پێگه نه‌وتی و غازییه‌كانی ئێران".
دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی میلیشیاكانی نزیك له ئێران، سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ئوردن كوژران و 35 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
تایبه‌ت به هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئوردن، سیناتۆره كۆمارییه‌كان داوا له جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، به زووترین كات به توندی هێرش بكرێته سه‌ر تاران.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، تویته‌ری پێشوو، سیناتۆر لیندزی گراهام، كه سه‌ر به كۆمارییه‌كانه دوێنێ رایگه‌یاند،: "ئێستا لە ئێران بدەن، زۆر بە توندیش لێیان بدەن".
هه‌روه‌ها سێناتۆر جۆن کۆرنین، كه له هه‌مان پارته و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیبووی: "تاران بە ئامانج بگرن".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه تۆم کۆتن، سیناتۆری کۆمارییەکان گوتبوی: "تاکە وەڵام دەبێت تۆڵەکردنەوەیەکی سەربازی کاولکەر بێت".