ئینتیفاز قه‌نبه‌ر: له هه‌ولێر حكومه‌تێك هه‌یه ده‌یه‌وێت خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات و سه‌ر بۆ ئێران دانانوێنێت

K24 – هەولێر:
دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزیی و گرژییەكانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەززە، بنكە سەربازییەكانی ئەمه‌ریكا لە عێراق و سووریا لە رێگەی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لەلایەن بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی له عێراق كرانه ئامانج، به‌هۆیه‌وه مه‌زه‌نده‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و عێراق ده‌كرێت، شرۆڤه‌كارێكی سیاسی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئێران خاكی عێراقی كردووه‌ته گۆڕه‌پانێكی ئازاد بۆ شه‌ڕه‌كانی خۆی". هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی پاراستنی كورد له واشنتن پێیوایه، له هه‌ولێر حكومه‌تێك هه‌یه ده‌یه‌وێت خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بكات و سه‌ر بۆ ئێران دانانوێنێت.
له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، نه‌وال مووسه‌وی شرۆڤه‌كاری سیاسی رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ململانێكانی عێراق تێوه‌گلاون، ناسراون.
مووسه‌وی راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له عێراق به‌رده‌وام بێت، ئه‌وكات ئه‌و وڵاته ده‌بێته مه‌ترسیدارترین گۆڕه‌پانی شه‌ڕ.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "هه‌وڵ هه‌یه عێراق راسته‌وخۆ نه‌چێته نێو ململانێكانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا".
ئه‌و شرۆڤه‌كاره روونیشیكرده‌وه: "ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به دوای سه‌قامگیریدا ده‌گه‌ڕێت، وا ده‌رده‌كه‌وێت ئێران رۆڵی كاریگه‌رتر بێت له ناوچه‌كه، بۆیه عێراق له قۆناغی كهوتنیدایه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر یه‌ك شت كۆكن، ئه‌ویش به‌رپاكردنی شه‌ڕ و ململانێكانه له عێراق".
باسی له‌وه‌شكرد، ئێران خاكی عێراقی كردووه‌ته گۆڕه‌پانێكی ئازاد بۆ شه‌ڕه‌كانی خۆی.
ئاشكراشی ده‌كات، ئێران باش ده‌زانێ حكومه‌تی ئێستای عێراق ده‌رفه‌تی كۆتایی پێدراوه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی، بۆیه تاران رۆڵێكی زۆر خراپ ده‌گێڕێت، هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه عێراق دوابخات و وێرانی بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئینتیفاز قه‌نبه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی پاراستنی كورد له واشنتن، له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، له‌باره‌ی هۆكاری ململانێی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ناو خاكی عێراق رایگه‌یاند، پارته شیعه ئیسلامییه‌كان وه‌لایان بۆ ئێران ئاشكراكردووه، بگره ئه‌مانه دژایه‌تی وڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مانه‌ن هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ملاملانێیانه.
ئینتیفاز قه‌نبه‌ر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پارته شیعه ئیسلامییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراقدا گرتووه، ئه‌زموونی دیموكراتی له عێراق بووه‌ته ئه‌زموونی دزینی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت و گه‌نده‌ڵی.
دووپاتیشیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته ویلایه‌تێكی ئێران و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: "وه‌لائی پارته شیعه‌كانی عێراق بۆ ئێران، وه‌لائێكی ئایینی نییه هاوشێوه‌ی ده‌ربڕینی وه‌لا بۆ پاپای ڤاتیكان، به‌ڵكو ئه‌مه وه‌لائێكی سیاسی و سه‌ربازییه".
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌گوترێت هه‌ژموونی ئێران له عێراق زۆربووه، به‌ڵام نایبینین له هه‌ولێر زیاد بووبێت، چونكه له هه‌ولێر حكومه‌تێك هه‌یه ده‌یه‌وێت خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بكات و سه‌ر بۆ ئێران دانانوێنێت.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، به‌شێك له سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق پێگه‌كانی خۆیان بۆ خزمه‌تی ئێران به‌كارده‌هێنن.