گرافیک.. دیوارە کۆنکریتەکەی نێوان عێراق و سووریا
K24 - هەولێر
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دیواری كۆنكرێتی نێوان عێراق و سووریا سه‌دا 95ی كاری قاچاخچێتی و دزه‌كردنی چه‌كداری كه‌مده‌كاته‌وه.
یاسر وه‌توت، ئەندامی لیژنه‌ی ئاسایشی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و دیواره كۆنكرێـتییه‌ی له نێوان عێراق و سووریا دوای ته‌واوبوونی كرایه‌وه، سه‌دا 95ی كاری قاچاخچێتی و دزه‌كردنی چه‌كدار و تیرۆریستان كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌یانه‌وێت هه‌مان ئه‌زموون له سنووری وڵاتانی دیكه‌ش تاقی بكه‌نه‌وه.
وه‌توت ئەوەشی خستەڕوو، دیواری كۆنكرێتی نێوان عێراق و سورویا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو له كۆنتڕۆڵكردنی رووبەری بەرفراوانی ده‌شتایی كه دوای دانانی دیواره‌كان، ده‌ست به دانانی كامێرای چاودێری، بۆسه و خاڵی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرش و دزه‌كردنێكی نایاسایی له‌و سنووره‌وه داده‌نرێت.
زانیاریی لەبارەی دیواری كۆنكرێتی عێراق ــ سووریا:
- درێژایی سنووری عێراق و سووریا: 610 كیلۆمه‌تر؛ 285 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ نه‌ینه‌وا و 325 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌نبار.
- بودجه: 15 ملیار دینار
- دیواری كۆنكرێتی ته‌واوكراو: 130 كیلۆمه‌تر
- تێچووی 1 كیلۆمه‌تر: 300 ملیۆن دینار
- پێداویستییه‌كانی پاراستنی سنوور:
1. دیواری كۆنكرێتی
2. كامێرای چاودێری
3. بۆسه‌ی ئه‌منی
4. خاڵی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرش