ده‌یڤید كامیرۆن سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
K24 - هەولێر:
له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ده‌یڤید كامیرۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، له سه‌ڵته‌نه‌تی عومانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و پاشان بۆ ئیسرائیل، فه‌ڵه‌ستین و قه‌ته‌ر، دواجار ده‌چێته توركیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی كامیرۆن ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و وه‌زیره به‌ریتانییه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا داوای هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و جیا له‌وه‌ش داوا ده‌كات هێرشی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ده‌ریای سوور كه‌مبكرێته‌وه و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گرانت شابیس وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا داوای له ئێران كرد، له رێگه‌ی هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌كانی بۆسه‌ر چه‌كداره حووسییه‌كان، هێرش و ئاڵۆزییه‌كانی سه‌ر كه‌شتییه‌كانی ده‌ریای سوور كه‌مبكاته‌وه.
شابیس له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامین بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی تواناكانیان، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا چه‌ندین هێرشیانكرده سه‌ر پێگه‌كانی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، كه بوونه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور.