فوئاد حوسێن: له پشتیوانیكردنی كاره‌كانی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بین

K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت ده‌كاته‌وه، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی کارەکانی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد UNITAD)، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی لێپرسینه‌وه له بەرامبەر ئەو تاوانانەی لەلایەن چه‌كدارانی داعشەوە له عێراق ئەنجامدراون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30 كانوونی دووه‌می 2024)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پێشوازی له كریستیان ریتچه‌ر، راوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد UNITAD) كرد.
حوسێن ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی دۆکیومێنتاری مێژوویی تیمەکە تایبه‌ت به پێشێلکارییەکانی چه‌كدارانی داعش له عێراق كرد، ئاماده‌یی خۆی و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی تیمه‌كه تاكو ئه‌ركه‌كانیان له عێراق ته‌واوده‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ریتچه‌ر جه‌ختی له گرنگی كاره‌كانی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی داعش كرد و له‌به‌رامبه‌ر پاڵپشتی و پشتگیرییه‌كانی سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد، و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) گۆڕی، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەققەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند و پاشان هێرشیانكرده‌سه‌ر شاری مووسڵ و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراقی، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجامدا.