بایدن: بڕیارم داوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بده‌مه‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری داوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بداته‌وه، ده‌شڵێت نایانه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا فراوان بێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕیاری داوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بداته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بێت.
بایدن جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران له پڕچه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسه به‌تایبه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردنیان ئه‌نجام دا.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".