بە مەبەستی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هه‌رێمی كوردستان و پێنتاگۆن لەسەر پابەندبوونی هاوبەشی درێژخایەن رێکكەوتن

K24 - هەولێر:
بە مەبەستی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ تێکشکاندنی یەکجارهكیی داعش، هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا لەسەر پابەندبوونی هاوبەشی درێژخایەن رێکكەوتن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكادا هاتووه: به‌رپرسانى باڵاى وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانى عێراق، کۆبوونەوەی كۆميته‌ى بەڕێوەبەری جێبەجێکاریيان بۆ پرسی پێشمەرگە لە هەولێر ئەنجام دا.
کۆبوونەوه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پێشكه‌وتنانه بوو، له پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگەدا به‌ديهاتوون.
هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان و پێنتاگۆن رێککەوتن وەک بەشێک لە پابەنديی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوه‌ى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و كه بتوانێت تێکشکاندنی یەکجارهكیی داعش مسۆگه‌ر بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکهاتەی دارایی و هێزەکاندا بەدەستهێناوە.