کێبڵەکانی ئینتەرنێتی ژێر دەریا، ئامانجی داهاتووی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه

K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی (الخليج الدولي)، كێبڵه‌كانی ئینته‌رنێتی ژێر ده‌ریا، ئامانجی داهاتووی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه.
له راپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، ره‌نگه له داهاتوودا كێبڵه‌كانی ئینته‌رنێت و ته‌واوی ژێرخانه‌كانی ژێر ده‌ریا ئامانجێكی ئاسانی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌و ئه‌گه‌ره بۆ هه‌موو وڵاتان جێی نیگه‌رانی بێت.
پێشتریش له چه‌نه‌ڵی تێلیگرامی تایبه‌ت به چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، راپۆرتێك بڵاوكرایه‌وه، تێیدا له رێگه‌ی نه‌خشه‌یه‌كه‌وه روونكردنه‌وه له‌باره‌ی كێبڵه‌كانی ئینته‌رنێتی ژێرده‌ریاكانی سپی ناوه‌ڕاست، سوور، عه‌ره‌ب و كه‌نداوی عه‌ره‌بی نیشاندرا.
له راپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، چه‌ندین نه‌خشه له‌باره‌ی كێبڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه هه‌موو جیهان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه،به‌رده‌سته، بۆیه یه‌مه‌ن پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ستراتیژی هه‌یه، ته‌واوی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها له پێگه تایبه‌تییه‌كانیان له تێلیگرام، هه‌ریه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیا پاڵپشتیكراوه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ته‌واوی كێبڵه‌كانی ئینته‌رنێت په‌ك بخه‌ن، ئه‌مه به هه‌نگاوێكی نوێ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی وه‌سف ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ده‌یڤید كامیرۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، له سه‌ڵته‌نه‌تی عومانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و پاشان بۆ ئیسرائیل، فه‌ڵه‌ستین و قه‌ته‌ر، دواجار ده‌چێته توركیا.
وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و وه‌زیره به‌ریتانییه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا داوای هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و داواش ده‌كات هێرشی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ده‌ریای سوور كه‌مبكرێته‌وه و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
لە 12ـی ئەو مانگەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا هەڵدەکوتنە سەر شوێنە سەربازییەکانی حوسییەکان لە ناوچەکانی یەمەن، بەمەبەستی لەناوبردنی تواناکانیان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی دەریای سوور، بەڵام حوسییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەو هێرشانە کاریگەری لەسەر توانا سەربازییەکانیان نییە و هەروەها بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتی ئیسرائیلییەکان کە بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل دەڕۆن تاوەکو شەڕ و پێکدادانەکان لە کەرتی غەززە دەوەستێت.