كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی هێرشه‌كانی دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵپه‌سارد

K24 - هەولێر:
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی هێرشه‌كانی دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئه‌بو حوسه‌ین ئه‌لحه‌میداوی ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه: "به‌هۆی شه‌رمه‌زارنه‌كردنی حكومه‌تی عێراق، هێرشه سه‌ربازییه‌كان بۆسه‌ر هێزه‌كانی "داگیركه‌ر" له عێراق و سووریا هه‌ڵپه‌سارد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌شێوازێكی دیكه به‌رگری له كه‌سوكارمان له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ین".
داواش له چه‌كدارانی کەتائیبی حیزبوڵڵا دەکات، بەرگری لە هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئەمه‌ریکا لە دژیان بکه‌ن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێنتاگۆن لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تاكو ئێستا، زیاتر له 160 هێرش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، لە عێراق و سووریا ئەنجامدراون و لەو ماوەیدا زیاتر لە 120 سەربازیان برینداربوون و سێ سه‌ربازیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەمەریکا زۆر بەڕوونی دەڵێت، هەموو ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن گرووپە ملیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن، و ئێرانیش بە بەرپرسیار دەزانن، بەڵام نایانەوێت جەنگەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراونتر بێت، ئەگەرچی هەرکاتێک هەڕەشە بکەوێتە سەر هێزەکانیان لە کات و شوێنێک کە خۆیان هەڵیدەبژێرن وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.