پات رایدەر: له پشتیوانیكردنی پێشمهرگه بهردهوام دهبین

K24 - هەولێر:
گوتهبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمهریکا رایدەگەیەنێت، لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین.
پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمهریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە توانای پێویستیان بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیریی عێراق هەیە.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، پەیوەندییەکی درێژخایەنمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدا هەیە.
پات رایدەر دەشڵێت، ملیشیاکانی سەر بە ئێران بەرپرسی هێرشی سەر هێزەکانمانن لە ئوردن و لە کات و شوێنی دیاریکراو وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە.
هاوکات ئاشکراشیکردووە، ئاگاداریی راگەیێنراوەکەی حزبووڵڵاین بۆ وەستاندنی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانمان، بەڵام پێویستە کردار ببینین نەک قسە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێنتاگۆن لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تاكو ئێستا، زیاتر له 160 هێرش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، لە عێراق و سووریا ئەنجامدراون و لەو ماوەیدا زیاتر لە 120 سەربازیان برینداربوون و سێ سهربازیش گیانیان لهدهستداوه.
ئەمەریکا زۆر بەڕوونی دەڵێت، هەموو ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن گرووپە ملیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن، و ئێرانیش بە بەرپرسیار دەزانن، بەڵام نایانەوێت جەنگەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراونتر بێت، ئەگەرچی هەرکاتێک هەڕەشە بکەوێتە سەر هێزەکانیان لە کات و شوێنێک کە خۆیان هەڵیدەبژێرن وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.