ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 27ـی مانگی ره‌جه‌بی به رۆژی قورئانی پیرۆز دیاریكرد

K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌رده‌كات، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش دیاریكردنی رۆژی 27ـی مانگی ره‌جه‌بی ساڵنامه‌ی كۆچییه به رۆژی قورئانی پیرۆز.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و تێیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به بۆنه‌ی به‌رزڕاگرتنی شهوڕۆوی (الإسرا‌ء والمعراج)ـی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بۆ ئاسمانه‌كان، بڕیار درا به دیاریكردنی رۆژی 27ـی مانگی ره‌جه‌بی ساڵنامه‌ی كۆچی به رۆژی قورئانی پیرۆز. به‌مه‌ش عێراق ده‌بێته یه‌كه‌م وڵات كه ئه‌م رۆژه ده‌خاته ناو ساڵنامه و رۆژژمێری بۆنه نیشتمانیی و ئیسلامییه‌كان و به‌رزڕاگرتنی قورئانی پیرۆز و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایه‌ت و سووڕه‌ته پیرۆزكانی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له بڕیاره‌كان په‌یوه‌ست بوو به سەپاندنی باجی گومرگی زیادە بە رێژەی 60% لەسەر یەکەی پێوانە بۆ بەرهەمی "کیسی نایلۆنی چاپکراو و چاپنەکراو بە قەبارەی جیاواز" كه لە وڵاتان و سه‌رچاوه‌كانه‌وه هاوردەی عێراق دەکرێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و لیژنه تایبه‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق به وردی چاودێری ده‌كه‌ن.
له هه‌مان كاتدا وەزارەتی دارایی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ستنیشان كراوه و دەسەڵاتی گشتی گومرگی باجی گومرگی زیادە بۆ ئەو بەرهەمە جێبەجێ دەکات و وەزارەتی پیشەسازی و کانزا‌کان/ بەشی گەشەپێدان و رێکخستنی پیشەسازیی ئاگادار دەکاتەوە بە ئاگادارییەکی خولیی سەبارەت بە بڕی هاوردەکردنی عێراق لەو بەرهەمانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێ کراوە، هاوكات له‌گه‌ڵ بەهای ئەو باجە گومرگییە زیادانەی کە لەسەر هاوردەکاری بەرهەمی بیانی وەردەگیرێن.