لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگ بە دوورخستنەوەی وەزیری ئاسایشی ناوخۆ درا

ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس
ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس

K24 - هەولێر

لیژنەی ئاسایشی ناوخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگی بە دوورخستنەوەی ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس وەزیری ئاسایشی ناوخۆ دا.

کۆماریخوازەکان بە هۆی خراپتربوونی قەیرانی سنوورییەکانەوە هەوڵی دوورخستنەوەی وەزیری ئاسایشی ناوخۆ لە ئیدارەی جۆو بایدن دەدەن، کۆمارییەکان وەزیرەکە تۆمەتبار دەکەن بەوەی درۆ لەگەڵ کۆنگرێس دەکات، بەو پێیەی بانگەشەی ئەوە دەکات کە سنووری مەکسیک سەلامەتە و کۆنترۆڵکراوە.

لە لایەکی دیکەوە دیموکراتەکان دەنگدان بۆ دوورخستنەوەی وەزیری ئاسایشی ناوخۆ بە "تۆڵەی ساختە و سیاسی دەزانن".  ئەگەر کۆمارییەکان سەرکەوتوو بن لە دوورخستنەوەی، ئەوە مایۆرکاس دەبێتە یەکەم وەزیر کە لە دوای وەزیری جەنگ ویلیام بیلکناپ لە ساڵی 1876 دوورخراوەتەوە.

بەگوێرەی ئاژابسی فرانس پرێس، ئەو بابەتە پێویستی بەوەیە کە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە بکەن، کە رەوانەی دادگاییکردن دەکرێت لە ئەنجومەنی پیران، دەبێت سێ ئەندام دەنگ بە بەڵێ بدەن بۆ دوورخستنەوەی وەزیرەکە لە پۆستەکەی.

گوتەبێژی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا میا ئێهرنبێرگ گوتی: هیچ بنەمایەکی راست و دروست نییە بۆ دوورخستنەوەی مایۆرکاس، چونکە زۆرینەی ئەندامانی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەران شایەتییان داوە و ئەم هەڵمەتە توندڕەویە بۆ دوورخستنەوەی وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و سەرقاڵکردنێکی زیانبەخشیشە.

بەگوێرەی سی ئێن ئێن، رێوشوێنی لێپرسینەوە هاوکاتە لەگەڵ پرسی کۆچبەری کە لە پێشەنگی پرسە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادایە بۆ ساڵی 2024، لە کاتێکدا کۆمارییەکان رەخنە لە سیاسەتەکانی کۆچبەری لە ئیدارەی جۆو بایدن دەگرن.

Fly Erbil Advertisment