مەلا بەختیار: نیازی دروستکردنی حزبێکی نوێم نییە

K24 – هەولێر:
ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت: بەرنامەی دروستکردنی حزبم نییە، دروستنەکردنی حزبێکی نوێش مانای ئەوە نییە کە دەترسم.
ئەمڕۆ چوارشەممە (31ـی کانوونی دووەمی 2024) مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە کەس ناترسم و تەنیا خۆم نیازم نییە حزبێکی نوێ دروست بکەم، من لەکێ بترسم؟ ئەو کەسانەی کە وادەزانن لێیان دەترسم لە راستیدا لە دایکنەببوون کاتێک من شۆڕشگێڕ بووم".
ناوبراو لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر گوتی: خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی هیچ تاوانێکیان نەبوو و پڕوشکی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەر هەولێری پایتەخت کەوتن.
گوتیشی: ئێمە لە ئێران وڵاتی خۆمان باشتر دەناسین و دەزانین هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئیسرائیل و کورددا نییە.