پەكەكە باج بەسەر جووتیاران دەسەپێنێ
جووتیاران له باجی پەكەكە و بێدەنگی ھەرێمی كوردستانیش نیگه‌رانن

K24 - سۆران
پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه باج به‌سه‌ر جووتیار و ره‌وه‌نده‌كانی ناوچه سنوورییه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م هه‌ڵوێسته‌ی په‌كه‌كه بێ ده‌نگه، هاوكات كاسبكارانیش له باجی پەكەكە و بێدەنگییەكەی ھەرێمی كوردستانیش نیگه‌رانن.
جووتیار و مەڕدارانی ئەو ناوچە سنووریانە بۆ كوردستان24 ئەوەیان خستەڕوو: "پەكەكە باج و سەرانە لە مەڕ و ماڵات و كشتوكاڵ و ھەموو بەروبومێكمان لێوەردەگرن، ئەو بڕەی كە لێشمان لێوەردەگیرێت زۆرە، ھەرچەند چووینە لایان پێمانگوتون باجەكە دەدەین، بەڵام ئەو بڕە زۆرە و كەمی بكەنەوە كەچی گوێیان لێ نەگرتین".