جۆن كێربی: موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق پلانی هێرشه‌كه‌ی ئوردنی داڕشتووه
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت، گرووپی چه‌كداری موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق پلانی هێرشه‌ی ئوردنی داڕشتووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ـی كانوونی دووه‌می 2024) جۆن كێربی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێرشی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن له‌لایه‌ن گرووپی چه‌كداری "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق" پلانی بۆ داڕژراوه.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئه‌و بنكه سه‌ربازییانەی ئه‌مه‌ریكا كه هێرشیكراوهتهسهر، ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گرووپە و ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سووریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هه‌روه‌ها رۆژی (دووشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌می 2024) جۆن كێربی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی دووپاتیكرده‌وه "به‌شێوازێكی گونجاو" وه‌ڵامی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان له ئوردن ده‌ده‌نه‌وه.