نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوودانه‌وه هه‌شت ملیۆن كه‌س ئاواره بوونه

K24 - هەولێر:
كۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سوودان، هه‌شت ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوونه.
ئه‌و كۆمیسیۆنه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئاواره‌كانی سوودان خۆراك، ده‌رمان و شوێنیان ده‌ستناكه‌وێ، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی ئه‌وروپا گله‌یی ده‌كات، سوودانییه‌كان له رێگه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه خۆیان ده‌گه‌یننه ئه‌و كیشوه‌ره.
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای سوودان و هێزی پاڵپشتی خێرای ئه‌و وڵاته، له 15ـی نیسانی 2023ـه‌وه تاكو ئێستا به‌رده‌وامه، بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی هه‌شت ملیۆن كه‌س، كه 1.5 ملیۆنیان روویان له وڵاتانی دراوسێ (میسر، چاد، ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، باشووری سوودان و ئه‌سیۆپیا) كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوودانه‌وه تاكو ئێستا 13 هه‌زار كه‌س كوژراون.
شەڕی سوودان لە 15 نیسانی ساڵی رابردووه‌وه، لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا، تاوەکو ئێستا هەر لایەنێک کۆنترۆڵی هەندێک لە بەشە جیاوازەکانی وڵات‌دا کردووە، بەڵام مانگەکانی رابردوو هێزەکانی پشتیوانی خێرا، زۆرێک لە شوێنەکانی کۆنتڕۆڵکرد، بەتایبەت لە ناوچەی دارفوری رۆژئاوا و ویلایەتی جەزیرەی ناوەند.