لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه

K24 – هەولێر:
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاكو ئێستا به‌پاساوی سپیكردنه‌وه‌ی دراو، سزا به‌سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان ده‌سه‌پێنێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌خوازێت هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی له‌به‌رامبه‌ریدا بگیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌م بڕیاره نادادپه‌روه‌رانه دابندرێت.
لیژنه‌كه جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، سزاکان رێگری لە هەنگاوەکانی بانکیی ناوەندی دەکەن و بەهای دینار دادەبەزێنن.
پێشنیازیش دەکات نەوت بە دراوی دیکەی بیانی بفرۆشرێت.
رۆژی (29ـی كانوونی دووه‌می 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی تێوەگلاوە لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران و پەیوەندییەکانی ئەو بانکە لە سیستمی دارایی وڵاتەکەی دەپچڕێنێت.
هەروەها رۆژی (22ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرمانگەی چاودێریكردنی سەروەت و سامانی ده‌ره‌كی (OFAC)، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای بەغداد سەپاند و هەژمارە بانکییەکانی ئەو کۆمپانیایەی راگرت.