پێنتاگۆن: پابەندین بە پاراستنی هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن" رایگەیاند، ئێران گرووپە چەکدارەکان پڕ چەک دەکات بۆ مەبەستی بە ئامانجگرتنی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ چوارشەممە (31ـی کانوونی دووەمی 2024) پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن" بە کەناڵی حوڕەی رایگەیاند، پابەندین بە پاراستنی هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت دوای ئەو هێرشەی کە لە ئوردن کرایە سەر هێزەکانمان کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ سەرباز و برینداربوونی 40ـی دیکە.
گوتەبێژی پێنتاگۆن راشیگەیاند، ئێران گرووپە چەکدارەکان پڕ چەک دەکات بۆ مەبەستی بە ئامانجگرتنی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەر ئەمڕۆ جۆن كێربی، گوتهبێژی ئهنجوومهنی ئاسایشی نیشتمانی ئهمهریكا له كۆشكی سپی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، هێرشی سهر هێزهكانی ئهمهریكا له ئوردن لهلایهن گرووپی چهكداری "موقاوهمهی ئیسلامی له عێراق" پلانی بۆ داڕژراوه.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئهو بنكه سهربازییانەی ئهمهریكا كه هێرشیكراوهتهسهر، دهكهوێته سێگۆشهی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گرووپە و ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سووریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون.