محه‌ممه‌د شه‌هاب: ده‌ستبردن بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان واتا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق

K24 - هەولێر:
پسپۆڕێكی ده‌ستووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستبردن بۆ قه‌واره‌ی فیدڕاڵی هه‌رێمی كوردستان، واته ده‌ستبردن و تێكدانی قه‌واره‌ی سیسته‌م و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق. ده‌شڵێت، هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپ و لایه‌نه عێراقییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له رووی ده‌ستوورییه‌وه پووچه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 1ـی شوباتی 2024) محه‌ممه‌د شه‌هاب، پسپۆڕی ده‌ستووری تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌دوای ساڵی 2003، له‌سه‌ر بنه‌مای فیدڕاڵی دروست بووه، بۆیه تێكدانی قه‌واره‌ی فیدڕاڵی هه‌رێمی كوردستان، واته تێكدانی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق.
محه‌ممه‌د شه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له دیباجه‌ی ده‌ستوور باس له‌وه كراوه، ده‌ستبردن بۆ سیسته‌می فیدڕاڵی واته ده‌ستبردن بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق.
روونیشیكرده‌وه، مادده‌ی یه‌كی ده‌ستوور به راشكاوی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه سیسته‌می فیدڕاڵی له ناوه‌ندێك و چه‌ند هه‌رێمێك پێكدێت، له عێراقیش ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری له ناو ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیدایه، بۆیه ده‌ستبردن بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته هۆی تێكچوونی ده‌وڵه‌تی عێراق.
ناوبراو هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی سیسته‌می فیدراڵی، پێویستی به چه‌ندان رێكاری سه‌خت هه‌یه، كه ئه‌نجامدانی زۆر ئه‌سته‌مه.
محه‌ممه‌د شه‌هاب جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپ و لایه‌نه عێراقییه‌كان له قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان هیچ مانایه‌كی نییه و له رووی ده‌ستوورییه‌وه پووچ (باطل)ـه، چونكه ده‌ستبردن بۆ ئه‌و بابه‌ته واته ده‌ستبردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌م و قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق.