كۆریای باكوور چه‌ند مووشه‌كێكی خاوه‌ن توانای ئه‌تۆمی تاقیكرده‌وه
K24 – هەولێر:
کیم جۆن ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی چه‌ند مووشه‌كێكی خاوه‌ن توانای ئه‌تۆمی کرد و خەڵکی ئه‌و وڵاته‌ش لەدیار مووشەکەکان شۆک بوون.
وه‌ك هه‌نگاوێكی تاقیكاری، پیوینگ یانگ ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی هه‌ڵدایه كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سوپای كۆریای باشوور، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024) كۆریای باكوور ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی له جۆری كرووزی له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی وه‌ك هه‌نگاوێكی تاقیكاری هه‌ڵداوه.
سیئۆل زانیاری زیاتری له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پیونگیانگ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه كۆریای باكوور ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی هه‌ڵدراون، جۆری كرووزن و خاوه‌نی توانای ئه‌تۆمین.
بەرپرسان و شرۆڤەکارانیش دەڵێن، ئەگەری زۆرە حکومەتی پیۆنگ یانگ بەردەوام بێت، دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە لە پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی و پتەوکردنی هەماهەنگی لەگەڵ رووسیا و وازهێنان لە ئامانجی دەیان ساڵەی یەکگرتنەوەی ئاشتیانە لەگەڵ کۆریای باشوور.