كۆچه‌ر ئازاد: سەنتەرەکانی کارسازی گه‌نجان بۆ كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت ئاراسته ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی خوێندنی باڵا پرۆژەی دامەزراندنی سەنتەرەکانی کارسازی جێبەجێدەکات و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كانی په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دامه‌زراندنی سه‌نته‌ره‌كانی كارسازی، بریتییه له دامه‌زراندنی بزنسێك و داهاتێك بۆ گه‌نجان. گوتیشی: "ئه‌و سه‌نته‌رانه گه‌نجان بۆ كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت ئاراسته ده‌كه‌ن".
كۆچه‌ر ئازاد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كانی په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئاشكرایه له دوای 2014ـه‌وه قه‌یرانی دارایی و سیاسی رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد، بۆئه‌مه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سه‌نته‌ره‌كانی كارسازی له ناو وه‌زاره‌ت له ساڵی 2012ـه‌وه كاراكرد و له ئێستاشدا له ته‌واوی زانكۆكانی كوردستان كاران.
ده‌شڵێت: "ته‌واوی دۆخه‌كه‌ش ئاسایی بێته‌وه، حكومه‌ت ناتوانێت ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌رچووان دا‌بمه‌زرێنێت".
گوتیشی: "له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه 40 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ هه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دوو هۆكار بۆ دامه‌زراندنی سەنتەرەکانی کارسازی هه‌ن، ئه‌وانیش ئاراسته‌كردنی گه‌نجانه بۆ كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی كارسازی بخه‌ینه ناو بیری گه‌نجانمان".
بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری توانای داهێنان و کارسازی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی (MIT) لە ئەمەریکا پرۆژەی دامەزراندنی سەنتەرەکانی کارسازی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە.
لە هەنگاوی یەکەمى پرۆژەکەدا ژمارەیەک مامۆستا لە زانکۆکانی کوردستان لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی (MIT) راهێنانیان پێکراوە و ئەرکی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە لەئەستۆ دەگرن.
ئەرکی ئەو سەنتەرانە بریتی دەبێت لە داڕشتنی پرۆگرامی خوێندنی تایبەت بە ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای کارسازی لە زانکۆکانی کوردستان، بۆئەوەی ببێتە بەشێک لە پرۆسەی خوێندن، هەروەها ئەم سەنتەرانە کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی خولی راهێنان و فێرکردنی بەردەوام لەبارەی داهێنان و پەرەپێدانی توانای کارسازی.