چالاکی و رێپێوان لە شرناخ تا 13 رۆژ قەدەغەکرا

K24 - هەولێر:

لە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان بۆ ماوەی 13 رۆژ هەموو جۆرە چالاکی و لێدوانێک لە ناوەند و هەموو ناوچەکانی سەر بە پارێزگاکە قەدەغە کرا.

پارێزگای شرناخ رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 13 رۆژ هەموو چالاکی و رێپێوانێکی قەدەغەیە.

جەختیشیکردەوە، تەنیا ئەو چالاکیانە بەڕێوەدەچن کە لەلایەن پارێزگا و قایمقامەکان بڕیاریان لەسەر دەدەن.

قەدەغەکردنی ئەو چالاکیانە لەکاتێکدایە، کە دەم پارتی رایگەیاندبوو لە یەکی شوباتەوە لە باکووری کوردستان بۆ عەبدوڵڵا ئۆج ئالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەموو ناوچەکان رێپێوان دەکەن، بەڵام بە فەرمانی پارێزگای شرنەخ هەموو جۆرە چالاییەک قەدەغە کرا.

Fly Erbil Advertisment