میلیشیا عێراقییه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی هێرشه‌كان ده‌كه‌ن

K24 – هەولێر:
میلیشیا عێراقییه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی هێرشه‌كان دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی "نوجه‌با" له عێراق، "ئه‌كره‌م كه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكو دوو ئامانج نه‌پێكین، هێرشه‌كانمان دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌وانیش وه‌ستانی شه‌ڕی غه‌ززه و هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
كه‌عبی ده‌شڵێت: "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق به هه‌موو گرووپه‌كانییه‌وه له هێرشه‌كانی دژی ئه‌مه‌ریكا ناوه‌ستێت، تاكو داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌بن".
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".
هه‌روه‌ها رۆژی (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕیاری داوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بداته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بێت.
بایدن جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران له پڕچه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسه به‌تایبه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردنیان ئه‌نجام دا.