بایدن: هێرشەکان دەستیانپێکرد

K24 – هەولێر
سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند: هێرشەکان وەک تۆڵەسەندنەوە دەستیپێکرد.
لە بەیننامەیەکدا جۆن بایدن دەڵێت: سێ لە سەربازەکانمان لە ئوردن لەرێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ئوردن کوژران، ئەمڕۆ لەگەڵ خانەوادەی ئەو سەربازە ئەمریکییە ئازایانەی لە ئوردن کوژران لە بنکەی هێزی ئاسمانی دۆڤەر بەشداریمان کرد.
بایدن رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا ئامانجەکانی خۆی دژ بە گروپە چەکدارەکانی سەرسوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق و سوریا پێکا.
بایدن گوتی: ئەمڕۆ وەڵاممان دەستیپێکرد و لە کات و شوێنی خۆیدا بەردەوام دەبێت، گوتیشی: ئەمریکا بەدوای ململانێوە نییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان، بەڵام هەموو ئەوانەی دەیانەوێت زیان بە ئەمریکا بگەیەنن، پێویستە ئەوە بزانن ئێمە وەڵام دەدەینەوە.
شایەنی باسە سەرۆکی ئەمەریکا پێشوازی لە تەرمی سەربازەکانی کرد کە رۆژی 28ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەیکیان لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، کوژران.
دوێنێ هەینی (2ـی شوباتی 2024) تەرمی سەربازانی ئەمەریکا لە ئوردن گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتەکەیان، هاوکات جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا پێشوازی لە تەرمی سەربازەکان کرد.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئهو بنكه سهربازییانەی ئهمهریكا كه هێرشیكراوهتهسهر، دهكهوێته سێگۆشهی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گرووپە و ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سووریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون.
ههروهها رۆژی (دووشهممه 29ـی كانوونی دووهمی 2024) جۆن كێربی، گوتهبێژی ئهنجوومهنی ئاسایشی نیشتمانی ئهمهریكا له كۆشكی سپی دووپاتیكردهوه "بهشێوازێكی گونجاو" وهڵامی هێرشه درۆنییهكانی سهر بنكه و بارهگاكانیان له ئوردن دهدهنهوه.
لای خۆیەوە پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن" رۆژی چوارشەممە (31ـی کانوونی دووەمی 2024) بە کەناڵی حوڕەی رایگەیاند، پابەندین بە پاراستنی هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت دوای ئەو هێرشەی کە لە ئوردن کرایە سەر هێزەکانمان کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ سەرباز و برینداربوونی 40ـی دیکە.
گوتەبێژی پێنتاگۆن راشیگەیاند، ئێران گرووپە چەکدارەکان پڕ چەک دەکات بۆ مەبەستی بە ئامانجگرتنی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.