لایەنە شیعەکان لە "بێهه‌ڵویستی" سوودانی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمەریکا نیگەرانن

K24 - هەولێر
هێزه شیعه‌كان له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان و بێهه‌ڵویستی به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مەریكا به خاڵی لاوازی داده‌نێن، كه پێده‌چێت ئارامگرتن و توڕه‌یی لایه‌نه شیعه‌كانی درێژه نه‌كێشێت و سوودانی له پۆسته‌كه‌ی دووربخه‌نه‌وه.
عێراق له‌نێوان دوو به‌رداشدایه؛ به‌رداشی هێزه سیاسییه شیعه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت و به‌رداشێكی گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كانی نزیكه له هێزه شیعه‌كان. پێشبینی ده‌كرێت شه‌ڕی ئه‌م گرووپانه دواجار سه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی بخوات، كه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ردوو هێزی دژ به‌یه‌كدا نه‌رمی نواندووه. ئه‌مه‌ش پێناچێت زۆر به‌دڵی لایه‌نه شیعه‌كان بێت، به‌تایبه‌تی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی له هێرشی وڵاتان، كه به خاڵی لاوازی حكومه‌تی عێراقی ده‌زانن.
له‌دوای رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوووه؛ گرووپه چه‌كداره‌كان ناڕاسته‌وخۆ عێراقیان خستووەتە ناو ململانێیه‌ك كه دیارنییه ئایینده‌كه‌ی چۆن ده‌بێت، سه‌رباری ئه‌مه‌ش بارودۆخی سیاسی، ئه‌منی، ئابووریی عێراق و ئه‌و كێشه‌و ناكۆكییه ناوخۆییانه‌ی هه‌ن، نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن ره‌نگه به‌رگه‌ی پێشهاتی وه‌ها مه‌ترسیدار نه‌گرێت.
ئه‌وه‌ی له رابردوودا حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی كاری له‌سه‌ر كردووه، هێوركردنه‌وه‌ی شه‌ڕی میلیشیاكان و ئه‌مەریكا و دوورخستنه‌وه‌ی خاكی عێراق بووه له گۆڕه‌پانی ته‌سفیه حیسابی هه‌رێمایه‌تی، به‌ڵام ئه‌م ناوبژیكارییهی سوودانی پێناچێت ئه‌نجامێكی وه‌ها دڵخۆشكه‌ری هه‌بێت كه به‌دڵی لایه‌نی شیعه و گروپه‌كان و خودی ئه‌مەریكاش بێت، چونكه لایه‌نێك داوای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان ده‌كات و ئه‌مەریكاش جڵه‌وگرتنی گرووپه چه‌كداره‌كان به پێویست ده‌زانێت.
له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی سێ سه‌ربازه كوژراوه‌كه‌ی، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه بوون، كه ره‌نگه كه‌فوكوڵی لایه‌نه شیعه‌كان كه‌متر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نایشارنه‌وه پێشوه‌خته حكومه‌تی عێراقیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمەریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان، كه بەجۆرێکه لێکەوته‌ی کارەساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، پێناچێت یه‌كه‌م و دوایین هێرش بێت و دڵی ئه‌مەریكا به‌و 125 مووشه‌كه ئاو بخواته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی به‌دوادابێت و دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببات.