هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام ده‌دات

K24 - هەولێر:
بڕیاره سبه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ی گرووپه چوه‌كداره‌كان ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی شوباتی 2024) هاوپه‌یامی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای داوای محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، عه‌مار حه‌كیم، حه‌یده‌ر عه‌بادی و بزووتنه‌وه‌ی بابیلۆن هێزه شیعه‌كانی دیكه) و پێكهاته‌ی كورد (پارتی و یه‌كێتی) و پێكهاته‌ی سوننه‌كان (هاوپه‌یمانیی سیاده و عه‌زم) پێكهاتووه و هه‌موویان حكومه‌تی ئێستای عێراقیان به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێكهێناوه.
به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه بوون، كه ره‌نگه كه‌فوكوڵی لایه‌نه شیعه‌كان كه‌متر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نایشارنه‌وه پێشوه‌خته حكومه‌تی عێراقیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمەریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان، كه بەجۆرێکه لێکەوته‌ی کارەساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، پێناچێت یه‌كه‌م و دوایین هێرش بێت و دڵی ئه‌مەریكا به‌و 125 مووشه‌كه ئاو بخواته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی به‌دوادابێت و دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببات.