به‌غدا: به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی ده‌یڤید بێركه‌ر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ده‌كات و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو راده‌ستده‌كات و له به‌شێكی نامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له نامه‌كه‌دا باسی له‌وه‌شكردووه: "ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، كه "هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی" كردووه‌ته ئامانج، به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 40 كوژراون و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، حكومه‌تی عێراق هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنی گیانی مه‌ده‌نییه‌كان ده‌خاته‌گه‌ڕ.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران و به‌هۆیه‌وه پتر له 40 چه‌كداری میلیشیاكان و هاووڵاتییان كوژران.
هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه بوون، كه ره‌نگه كه‌فوكوڵی لایه‌نه شیعه‌كان كه‌متر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نایشارنه‌وه پێشوه‌خته حكومه‌تی عێراقیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمەریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان، كه بەجۆرێکه لێکەوته‌ی کارەساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، پێناچێت یه‌كه‌م و دوایین هێرش بێت و دڵی ئه‌مەریكا به‌و 125 مووشه‌كه ئاو بخواته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی به‌دوادابێت و دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببات.