بۆرێل داوای هێوركردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
K24 – هەولێر:
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دوای هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات خۆیان له په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دوور بگرن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی شوباتی 2024) جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له برۆكسل رایگه‌یاند، پێویسته هه‌مووان خۆیان له ئاڵۆزبوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دورو بگرن، كه به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ریكه ده‌ته‌قێته‌وه.
رێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌ر هێرشێك ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری ناوچه‌كه. روونیشیكرده‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وباره‌یه‌وه نیگه‌ران.
به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه بوون، كه ره‌نگه كه‌فوكوڵی لایه‌نه شیعه‌كان كه‌متر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نایشارنه‌وه پێشوه‌خته حكومه‌تی عێراقیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمەریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان، كه بەجۆرێکه لێکەوته‌ی کارەساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، پێناچێت یه‌كه‌م و دوایین هێرش بێت و دڵی ئه‌مەریكا به‌و 125 مووشه‌كه ئاو بخواته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی به‌دوادابێت و دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببات.