ئیقبال دۆره: رووسیا ده‌یه‌وێت ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێور بكاته‌وه
K24 – هەولێر:
چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، رووسیا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێور بكاته‌وه. ده‌شڵێت، مۆسكۆ ئێران به هاوپه‌یمان و پشتیوانی خۆی ده‌زانێت و به‌رگری لێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی شوباتی 2024) ئیقبال دۆره، چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، رووسیا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كۆتایی به ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنرێت، به‌تایبه‌ت كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و ئاڵۆزی و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی ناوچه‌كه هێور بكاته‌وه.
ئیقبال دۆره سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا ئێران له‌دوای جه‌نگی ئۆكرانیا – رووسیا، زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا په‌ره‌پێدا، بۆیه رووسیا له ئێستادا ئێران به هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانێكی گه‌وره بۆ خۆی ده‌بینێت و هه‌وڵ ده‌دات به‌رگری لێ بكات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رووسیا پێی وایه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه فراوان بكات و قه‌یرانه‌كان قووڵتر بكاته‌وه. گوتیشی رووسیا خۆی نایه‌وێت رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌ی لێ بگرێت.
به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه بوون، كه ره‌نگه كه‌فوكوڵی لایه‌نه شیعه‌كان كه‌متر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نایشارنه‌وه پێشوه‌خته حكومه‌تی عێراقیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمەریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان، كه بەجۆرێکه لێکەوته‌ی کارەساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، پێناچێت یه‌كه‌م و دوایین هێرش بێت و دڵی ئه‌مەریكا به‌و 125 مووشه‌كه ئاو بخواته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی به‌دوادابێت و دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببات.