له ده‌ستپێكی جه‌نگی غه‌ززه‌وه ئیسرائیل 3400 پێگه‌ی حزبوڵڵای لوبنانی به ئامانج گرتووه

K24 - هەولێر:
ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، له ده‌ستپێكی جه‌نگی غه‌ززه‌وه تاكو ئێستا، زیاتر له 3400 پێگه‌ی حزبوڵڵای لوبنانی به‌ئامانج گرتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئیسرائیل، ئەمەریکا، میسر و دەسەڵاتدارێتی فەڵەستینی پێشنیازی ئاگربەستی لە غەززە کردووە، پێشنیازەکە رادەستی حەماس کراوە و تاوتوێی دەکەن.
بەپێی رەشنووسی ئاگربەستەکە، هەر بارمتەیەکی ئیسرائیلی بندەستی حەماس بەرامبەر ئازادکردنی سەد فەڵەستینی بێت.
دوای نزیکەی 120 رۆژ لە شەڕ و وێرانکاری و دەربەدەربوونی زیاتر لە ملیۆنێک کەس، جارێکی دیکە ئاسۆی ئاگربەست لەغەززە دەرکەوت، بەڵام ئەمجارە لە پاریسەوە.
لە رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و هه‌روه‌ها 240 بارمتەش دەستبەسەرکران کە تاكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون، وێڕای كوژرانی زیاتر له 28 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه.
دوای هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و جه‌نگه، ناوچه‌كه به ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان ئیسرائیل + هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌وه‌ی خه‌ریكه شه‌ڕ له ده‌رگای هه‌موو وڵاتان ده‌دات.