پۆڵ ده‌یڤس: تاكو پاڵپشتییه دارایی و سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ گرووپه میلیشیاكان نه‌وه‌ستن ململانێكان به‌رده‌وام ده‌بن

K24 - هەولێر:
ئەمه‌ریکا زنجیرەیەک هێرشیكرده سەر بنکە و کۆگاکانی چەکی گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە کە هێرشەکانی ئوردنیان لە ئەستۆ گرتبوو، لێكۆڵه‌رێكی سیاسی و سه‌ربازی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه ده‌ڵێت: واشنتن خۆی ده‌ڵێت ئامانجه‌كانیان پێكاوه و میلیشیاكانیان كردووه‌ته ئامانج. گوتیشی: "تاكو پاڵپشتییه دارایی و سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ گرووپه میلیشیاكان نه‌وه‌ستن، ململانێكان به‌رده‌وام ده‌بن".
پۆڵ ده‌یڤس لێكۆڵه‌ری سیاسی و سه‌ربازی له واشنتنه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌یه‌كدا (رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) بوونی هه‌یه، چه‌ندین هێزی جیاوازی تێدایه و شه‌ڕگه‌یه‌كی زۆر تێكه‌ڵ و ئاڵۆزه، ده‌بێت حیسابێكی زۆر جیاواز بكات.
ده‌یڤس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "تاكو پاڵپشتییه دارایی و سه‌ربازییه‌كان ئێران بۆ گرووپه میلیشیاكان نه‌وه‌ستن، ململانێكان به‌رده‌وام ده‌بن".
له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ناوبراو رایگه‌یاند، ئه‌وه له ئیداره‌ی بایدن روونادات، تاكو ئێران راسته‌وخۆ نه‌یه‌ته نێو شه‌ڕه‌وه، ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی نابێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌هۆی په‌یوه‌ستبوونیان به تارانه‌وه، میلیشیاكان هه‌میشه ئامانجی ئه‌مه‌ریكان، كاتێك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ده‌كوژیت و برینداری ده‌كه‌ی، ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامیش بیت".
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران و به‌هۆیه‌وه پتر له 40 چه‌كداری میلیشیاكان و هاووڵاتییان كوژران.
دوای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی غه‌ززه، ناوچه‌كه به ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان ئیسرائیل + هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌وه‌ی خه‌ریكه شه‌ڕ له ده‌رگای هه‌موو وڵاتان ده‌دات.