محه‌ممه‌د عه‌لی: مانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی عێراق په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا

K24 – هەولێر:
چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق ناتوانێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكات، ته‌نیا له رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌بێت له په‌رله‌مان. ده‌شڵێت مانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێستای عێراق په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی شوباتی 2024) محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم، چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق هێرشی بێ پاساون و شیاوی سه‌ركۆنه كردنن، كه هه‌موو عێراقییه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه هاوڕان.
محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بوونی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق به‌پێی رێككه‌وتنێكه و له‌سه‌ر داوای عێراقییه‌كان بووه و له رووی یاساییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی تێیدا نییه، به‌ڵام ئێستا عێراق بووه‌ته مه‌یدانێك بۆ پاكتاوكردنی ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی عێراق و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رامبه‌ر به هێرشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر عێراق بێده‌نگن، به‌ڵكو ده‌بێت كاردانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ته‌نیا پێویستی به ده‌رچوواندنی یاسایه‌كی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ی ساڵی 2020 كه رێگه‌ی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته داناوه. گوتیشی، مانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێستای عێراق په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. روونیشیكرده‌وه، سه‌ركرده عێراقییه‌كان له سه‌ره‌وه قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و له‌ژێره‌وه قسه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌یه.
به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه بوون، كه ره‌نگه كه‌فوكوڵی لایه‌نه شیعه‌كان كه‌متر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نایشارنه‌وه پێشوه‌خته حكومه‌تی عێراقیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمەریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان، كه بەجۆرێکه لێکەوته‌ی کارەساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، پێناچێت یه‌كه‌م و دوایین هێرش بێت و دڵی ئه‌مەریكا به‌و 125 مووشه‌كه ئاو بخواته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی به‌دوادابێت و دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببات.