بایدن سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ویلایەتی کارۆلاینا بەدەستهێنا

هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان
هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان

K24- هەولێر

سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکی پێشبینی نەکراودا لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور لە هەڵبژاردنێکی سەرەتاییدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی شوباتی 2024، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ شەممە، لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی سەرەتایی دیموکراتەکان لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور، بەپێی پێشبینییەکانی کەناڵە تەلەفزیۆنییە ئەمەریکییەکان، لە تاقیکردنەوەیەکی هەڵبژاردندا کە یەکەمجار بوو بۆ بەدەستهێنانی یەک چرکەی خولی سەرۆکایەتی، سەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنی بەدەستهێنا.

بایدن لە بنکەیەکی گەورەی دەنگدەرانی رەشپێست لەو ویلایەتەی باشووری ئەمەریکا، و بە زۆرینەی دەنگ لەو هەڵبژاردنە سەرەتاییەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەرامبەر دوو کاندیدی دیکە بە رێژەی 96%.

لای خۆیەوە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، جارێکی دیکە متمانە و توانای خۆی دووپاتکردەوە، بۆ شکستپێهێنانی کۆمارییەکان لەوانەش رکابەرەکەی "دۆناڵد ترەمپ"، جارێکی دیکە دوای ئەو سەرکەوتنەکەی کە لە کارۆلینای باشوور بەدەستهێنا.

بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەرێوەبچێت، کە دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان و سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا کێبرکێ لەسەر ئەو پۆستە دەکەن.

Fly Erbil Advertisment