سەرۆکی نامیبیا کۆچی دواییکرد

K24 - هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی نامیبیا حاجی گینگوب دوای چەند هەفتەیەک تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، لەتەمەنی 82 ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکرد.

نووسینگەی سەرۆکی نامیبیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "سەرۆکی نامیبیا حاجی گینگوب دوای چەند هەفتەیەک تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، لەتەمەنی 82 ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، حاجی لە نەخۆشخانەی لیدی پۆهامبا بووە، هەروەها تیمە پزیشیکییەکان هەموو هەوڵێکیان دا بۆ رزگارکردنی ژیانی سەرۆک بەڵام هەوڵەکان بێ سوود بوون.

حاجی لە ساڵی 2014 کاتێک سەرۆکوەزیرانی نامیبیا بوو رایگەیاند، لە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات چاکبووەتەوە، ساڵی دواتر بوو بە سەرۆکی وڵات.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا نووسینگەی سەرۆکی نامیبیا رایگەیاندبوو، حاجی گینگوب گەشت دەکات بۆ ئەمەریکا بۆ چارەسەرکردن دوای ئەوەی لە پشکنینە پزیشکیەکاندا دەرچووە کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی نامیبیا ئەنجام بدرێت.

Fly Erbil Advertisment