نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 18 ملیۆن یه‌مه‌نی پێویستییان به‌هاوكاری مرۆییه
K24 - هەولێر:
له پێناو رزگاركردنی گیانی زیاتر له 18 ملیۆن یه‌مه‌نی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك له وڵاتان ده‌كات و رایگه‌یاند "نابێت پشت له گه‌لی یه‌مه‌ن بكه‌ین".
نووسینگه‌ی رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌مه‌ن پێویستی به چوار ملیار دۆلاره بۆ ئه‌وه‌ی گیانی 18.2 ملیۆن كه‌س له مردن رزگاربكرێت.
نووسینگه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، نزیكه‌ی نۆ ساڵه خه‌ڵكی یه‌مه‌ن قوربانی ده‌ستی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كانن.
باسی له‌وه‌شكرد، شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان، ژێرخانی یه‌مه‌ن، دۆخی ئابووری، خزمه‌تگوزاری گشتی و كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا گرفتی گه‌وره‌ی بۆ یه‌مه‌نییه‌كان دروستكردووه.
هۆشداریشدا، "نابێت پشت له گه‌لی یه‌مه‌ن بكه‌ین".
جیا له‌وه‌ش ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی خستووه‌ته نێو لیستی تیرۆره‌وه و سزای ئابووری به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان كردووه.
به گوێره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له 18 ملیۆن یه‌مه‌نی پێویستیان به‌هاوكارییه، جیا له‌وه‌ش چوار 4.5 كه‌س ئاواره‌ی ناوخۆ بوونه.