ههموو ئهو رێگایانه پاک دەکرێنەوە كه بەهۆی بەفر بارینەوە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووه

K24 – هەولێر:
بەڕێوبەری چاکكردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر رایدهگهیهنێت، تیمەکانمان سەرقاڵی پاکكردنەوەی ئەو رێگایانەن کە بەهۆی بەفربارینەوە گیراون.
عیماد محەممەد بەڕێوبەری چاکكردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، به كوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە تیمەکانمان لە چیای سەفین و زینەتیر و هیران سەرقاڵی راماڵینی بەفری سەر رێگاکەن و ههموو ئهو رێگایانه پاک دەکرێنەوە کە بەهۆی بەفر بارینەوە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست کردبوو.
پێشتریش وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاندبوو، لە زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفردەباربێت، بەڵام لە شەودا کاریگەریی دابارین کەم دەبێتەوە.