جۆن کرەیگ: ئه‌وه ئێرانه داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه بۆیه ناكشێینه‌وه

K24 - هەولێر:
یاریدەدەری تایبەتی پێشووی جۆرج بۆش بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریزم، پێیوایه ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و ماوه‌ی دوو سه‌ده‌یه رۆڵی به‌رچاوی له‌ناوچه‌كه هه‌بووه و گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه".
باڵیۆز جۆن کرەیگ، یاریدەدەری تایبەتی پێشووی جۆرج بۆش بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریزم، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق كاریگه‌ری ئێرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، بۆیه هه‌میشه له رووی سیاسییه‌وه، تاران بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی گوشار له به‌غدا ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات.
جۆن کرەیگ ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق بیه‌وێت وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵین، ده‌ڕۆین و جێیده‌هێڵین، هه‌روه‌ك 2011 كشاینه‌وه و دواتر له‌سه‌رداوای هه‌مان حكومه‌ت له‌ساڵی 2014 گه‌ڕاینه‌وه". گوتیشی: " ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی راشكاومان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌یه".
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌بێت واقعبین بین، ئه‌وه ئێرانه داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه.
رۆژی 2024/01/27 کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازیی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا "بۆ پێداچوونەوە بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان، دوای سەرکەوتنی عێراق بەسەر بەهێزترین گرووپە تیرۆریستییەکانی جیهان" دەستیانپێکرد.
هه‌روه‌ها رۆژی (28ـی کانوونی دووەمی 2024) باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندبوو، له كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا ئاماژه به كۆتاییهێنان به ئه‌ركی سه‌ربازیی هێزەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا كراوه.