سەركردەكانی حەشد تووڕەن لە كوشتنی سەركردەیەكیان لە باشووری عێراق

K24 - هەولێر
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسایب ئەهلو حەق دەڵێت، تاکەی پارێزگای میسان بەدەست بکوژە پیسەکانەوە دەمێنێتەوە.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسایب ئەهلو حەق ، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تاکەی پارێزگای میسان بەرفێنراوی بەدەست بکوژەکان و باندەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەمێنێتەوە؟.
گوتیشی: ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە، ئەم پارێزگایە لەتاریکی بێ یاسایی بخرێتە بەر رۆشنایی یاسا و رێساوە، ئایا گونجاوە ئەو پارێزگایە بە شێخە بەرێزەکانی هۆزەکانەوە لەدەستی بکوژە پیسەکاندا بمێنێتەوە؟.
سه‌رچاوەیەکی ئه‌منی رایگەیاند، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 4ـی شوباتی 2024، له گه‌ڕه‌كی "حه‌ی عه‌سكه‌ری" له پارێزگای میسانی باشووری عێراق، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو لەسەر ماتۆرسكیلێک ته‌قه‌یان له ناجی كه‌عبی سه‌ركرده له عه‌سایبی ئه‌هلو حه‌ق كردووه، دەستبە گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بكوژه‌كان بۆ شوێنیێکی نادیار هه‌ڵاتوون و هێزیكی زۆری ئه‌منی له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
ناجی كه‌عبی، ناسراو به ئه‌بو عه‌لی ئه‌لكه‌عبی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلوحه‌ق بوو له پارێزگای میسان.