له 48 كاتژمێری رابردوودا 40 چه‌كداری حووسی كوژراون
K24 – هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی یه‌مه‌نی بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوو، 40 چه‌كداری حووسی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا كوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه راشیگه‌یاند، زۆربه‌ی كوژراوه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له شاره‌كانی سه‌نعای پایته‌خت و حه‌دیده بوونه.
دوێنێ یەکشەممە (4ی شوباتی 2024)، هێزی ئاسمانی ئەمەریکا و بەریتانیا لە پێنج پارێزگای یەمەن لە 13 ناوچە، 36 بنکە و بارەگای چەکدارە حوسییەکانیان کردە ئامانج.
لە دوای هێرشی چەکدارانی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 بۆ سەر ئیسرائیل، بە پێچەوانەشەوە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە 17ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، چەکدارانی حوسیی وەک پشتیوانییەک بۆ حەماس لە دەریای سوور هێرشەکانیان بۆ سەر جووڵەی کەشتییەکان چڕکردەوە و ئەمەریکاش دەڵێ، هێرشی چەکدارە حوسییەکان بە پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێرانە.