پارێزگای هه‌ولێر: راماڵینی به‌فر له لۆفه‌كانی چیای سه‌فین به‌رده‌وامه

K24 – هەولێر:
پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، راماڵینی به‌فر له رێگای سه‌ره‌كی لۆفه‌كانی چیای سه‌فین به‌رده‌وامه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5ـی شوباتی 2024) بڵاویكرده‌وه، راماڵینى بەفر و خاوێنکردنەوەی رێگاى سەرەکی لۆفەکانی چیاى سەفین، لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر به‌رده‌وامه.
پێشتریش عیماد محەممەد بەڕێوبەری چاکكردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، به كوردستان24ـی راگەیاندبوو، بەهۆی بەفربارینەوە تیمەکانمان لە چیای سەفین و زینەتیر و هیران سەرقاڵی راماڵینی بەفری سەر رێگاکەن و هه‌موو ئه‌و رێگایانه پاک دەکرێنەوە کە بەهۆی بەفر بارینەوە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروستکردووه.
پێشتریش وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، لە زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفردەباربێت.
هه‌روه‌ها کەشناسی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.