ئه‌مشه‌و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی دۆخی عێراق كۆده‌بێته‌وه

K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی ئەمه‌ریکا بۆ سەر عێراق و سووریا کۆدەبێتەوە.
ئەمشەو كاتژمێر 12:00 به‌كاتی هه‌ولێر، لەسەر داواکاری رووسیا دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی ئەمه‌ریکا بۆ سەر عێراق و سووریا بەڕێوەدەچێت.
پێشتر رووسیا هێرشەکانی ئەمه‌ریکای بۆ سەر عێراق و سووریا بە پێشێلکردنی سەروەری ئەو دوو وڵاتە ناوبرد و رایگەیاندبوو، هێرشەکان دەبنە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە دووی کانوونی دووەم، وەک وەڵامێک بۆ کوشتنی سێ سەربازە ئەمریکییەکە بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکان، ئەمه‌ریکا حەوت پێگەی گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق و سووریا بۆردومانکرد.
هه‌روه‌ها دیمیتری پۆلیانسكی، نوێنه‌ری رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشتریش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بكات.
جیا له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دوای هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مه‌ریكای به "نانه‌وه‌ی پشێوی و وێنكاری" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبار كرد.