هاووڵاتییەك لە هەولێر بەهۆی بەکارهێنانی شامپۆیەك تووشی هەستیاری پێست دەبێت

K24 – هەولێر:

هاووڵاتییەکی دانیشووی شاری بەهۆی بەکارهێنانی شامپۆیەك کە لە رێگەی پەیجە ئۆنلاینەکان کڕیوویەتی تووشی هەستیاری پێست بووە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسەی کە پێی فرۆشتووە تۆماردەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (5ـی شوباتی 2024) هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، "لە پەیجێکی ئۆنلاین ئەو شامپۆیەم کڕی پێان گوتم جۆری ئەم شامپۆیە سرووشتییە و کەرستەی کیمیایی تێدانییە، کاتێک کە بەکارمهێنا بۆ ئەو رۆژی کێشەم نەبوو، بەڵام بۆ رۆژی دواتر تووشەی کێشەیەکی زۆری تەندروستی بووم.

ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بەوەدا، ئەم شامپۆیە بووە هۆکاری ئەوەی باری تەندروستیم تێکبچێت، هەروەها سەرم هەموو زامدار بوو، هاوکات دەمووچاو و سەریشم لەگەڵی ئاوسا، ئەم کاڵایە زۆر مەترسیدار بوو.

باسی لەوەشکرد، تا ئێستاش سەرم لەگەڵ چاوم زۆر ئازاری هەیە، بەڕاستی بێ ویژدانییە کە ئەم جۆرە کاڵایە بە خەڵک دەفرۆشن. داواکارە رێگری بکرێت لە فرۆشتنی کاڵای بێ کوالێتی.

ناوبراو گوتیشی: "ماوەی چەند رۆژێکە سەردانی چەندین دکتۆرم کردووە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی تەندروستیم، سەوان تا بەیانی بەهۆی ئازارەوە ناتوانم بخەوم، هاوکات سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسە تۆمار دەکەم کە پێی فرۆشتووم".

Fly Erbil Advertisment