وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا

K24 - هەولێر
وەزیری بەرگری تورکیا، سەرۆک ئەرکانی سوپا و شاندی یاوەریان گەیشتنە بەغدا. سەردانەکە بە مەبەستی کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنە لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوولا.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا رایگەیاند، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و تورکیا؛ مەتین گوراک، سەرۆک ئەرکانی سوپا و شاندی یاوەریان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا.
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، سەردانەکە بە مەبەستی کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنە لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوولا و ئەو بابەتانەی کە هەردوولا هەماهەنگییان لەسەر هەیە.
سەردانەکەی گولەر لەکاتێکدایە، رۆژی 23ـی مانگی رابردوو، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیران و بەرپرسە باڵاکانی عێراق کۆبووبووەوە، هاوکات ژاڵن لە سەردانەکەی بۆ هەولێر لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازیی لێکرابوو.