وەزارەتی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانە دەکات کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون

K24 – هەولێر:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆلێنی هەڵسەگاندنی ئەو بڕوانامانە دەکات کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون.
ئەمڕۆ سێشەممە (6ـی شوباتی 2024) وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا کە گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کردووە، پۆلێنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامەنە دەکات کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەسیهاتوون.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی ئابووریدا هاتووە، ئاماژە بە نووسراوى ئەنجوومەنى وەزیران/ سکرتاریەت ژمارە (16920) لە (24/12/2023) و ئاماژە بە فەرمانى وەزارەتی دارایی ژمارە (743) لە (22/1/2024) کە تایبەتە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ مەبەستى (پۆلێنکردنى هەڵسەنگاندنى حاڵەتەکانى ئەو بڕوانامانەى کە بەبێ مۆڵەتى خوێندن بەدەستهاتوون، بۆ ئەوەى لەڕووى زانستى و کارگێڕى و دارایى و یاساییەوە هەڵبسەنگێندرێن).
لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا دوو دانە فۆرمى زانیاریی بۆ وەزارەتەکان رەوانەکراوە، بۆ پڕکردنەوەى داتاى پێویست، کە پێویستە لە ماوەى 15 رۆژدا وەزارەتەکانی دیکە بۆ وەزارەتی دارایی رەوانەبکەنەوە ، تاوەکو کاری پێویست ئەنجامبدەن.
بۆ دابهزاندنى پێداويستييهكان، کلیك لهم لينكانهى خوارهوه بكه: