ژمارەی دانیشتووانی تورکیا لە ماوەی ساڵێکدا 93 هەزار کەس زیادیکردووە

شاری ئیستانبوڵ
شاری ئیستانبوڵ

K24 – هەولێر:

دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووان لە ماوەی ساڵێکدا 92 هەزار و 824 کەس زیادیکردووە.

دەستەی ئاماری تورکیا لە راپۆرتێکدا ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی راگەیاند و بەگوێرەی راپۆرتەکە، ژمارەی دانیشتووانی تورکیا لە 31ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، گەیشتووەتە 85 ملیۆن و 372 هەزار و 377 کەس.

هەر بەگوێرەی ئاماری ژمارەی دانیشتووانی تورکیا کە دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2023ـدا، 92 هەزار و 824 کەسی دیکە زیادبوون.

دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاندووە، ژمارەی پیاوان 42 ملیۆن و 734 هەزار و 71 ە ژمارەی ئافرەتانیش کەمترە و 42 ملیۆن و 638 هەزار و 306 کەسە. بەشێوەیەکی گشتی لە 50.1%ـی دانیشتووان پیاون و لە 49.9%ـشیان ئافرەتن.

Fly Erbil Advertisment