ده‌نگۆی كوده‌تا له‌ریزی سوپای سوودان بڵاوبووه‌ته‌وه
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Feb-2024/1707232595656567565.jpg)
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی، هه‌وڵێكی كوده‌تا له ریزه‌كانی سوپای سوودان له‌ناوچه‌ی (ئوم ده‌رمان) هه‌بووه، تاكو ئێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێك له‌مباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
له هه‌ژماره نزیكه‌كانی سوپای سوودان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، ئاماژه به دوو سیناریۆ كراوه، یه‌كه‌میان، ده‌ستگیركردنی هه‌شت ئه‌فسه‌ری پله باڵای سه‌ربازی به‌تۆمه‌تی لادان له رێنماییه سه‌ربازییه‌كان، سیناریۆی دووه‌میش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به درۆ ده‌خاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێك له زانیاری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان ئه‌وه‌یان باسكردووه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله باڵایانه هاوشانی سوپای سوودان له شه‌ڕدان و جۆرێك له سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه (هاوشێوه‌ی ڤاگنه‌ر)، نیازی ئه‌نجامدانی كوده‌تایان هه‌بووه.
لە 15ـی نیسانی ساڵی 2023، شەڕ لە نێوان اوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، سەریهەڵداوە، کە تا ئێستا بەردەوامە و بووەتە هۆی مردنی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی نزیکەی 10 ملیۆن کەس.
پێشتریش شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و رایانگەیاندووە، "نزیکەی 25 ملیۆن کەس کە 14 ملیۆنیان منداڵن، پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی بەپەلەیە هەیە لە سودان".