رۆبەرت وود: پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌و ئه‌نجوومه‌نه رایگه‌یاند، پشتیوانی له‌و به‌ره‌و پێشچوونه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ له عێراقدا بوونی هه‌یه. گوتیشی: "پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ دواخستنی نیین ".
رۆبەرت وود، نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده له‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، تاكو هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانییه دوور و درێژه‌كان له پێناو ئاسایش، سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری خاكی عێراق به‌هێزتر بكه‌ین".
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا، نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "پشتیوانی لە ئامادەکارییەکانی یۆنامی دەکەین لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی عێراق، تا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، لەم بەهارە بێ ئەوەی دوابخرێت".
هۆشداریشدا، هێرشی میلیشیاكان قبوڵكراو نییه و ناكرێت به‌رده‌وام بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، پشتگیری له ته‌واوی كاره‌كانی یونامی له عێراق ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، ئەو گرووپە چەکدارانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت کار دەکەن، ئالنگارییان بۆ حکومەت و خەڵکی عێراق دروستکردووە، هەڕەشەن لەسەر تێکدانی ئەو سەقامگیرییەی کە عێراقییەکان لەپێناوی شەڕیان کرد.
كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بەشداری جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لەبارەی دۆخی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
نوێنەری عێراق لە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، رێگەنادەین وڵاتەکەمان لە ململانێکاندا تێوەبگلێت.
هەروەها نوێنەری فەرەنسا هێرشەکانی سوپای پاسدرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و داوای‌کرد هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان کۆتای‌یان پێبهێندرێت.
له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌ی جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سەر هەولێر و کوژرانی خەڵکی سڤیل شۆکی کردین. هاوکات گوتیشی: دەبێت عێراق ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".