گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه: هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ین پاشماوه‌ی خۆراك كه‌مبكه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه رایده‌گه‌یه‌نێت، له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا پرسی گرنگیدان به ژینگه ئاماژه‌ی پێكراوه و كه "ژینگه گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ئێمه‌یه و جیا له دامه‌زراندنی سیته‌مێكی ریسایكلینی هاوچه‌رخ".
عه‌بدولڕه‌زاق خه‌یلانی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، دواكه‌وتنی دامه‌زراندنی سیسته‌م و كارگه‌ی ریسایكلین له‌هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌سته به دۆخی دارایی ئێستا.
له‌باره‌ی رێزلێنانی ژینگه‌پارێزان له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، خه‌یلانی گوتی: "گرنگه رێز له ژینگه پارێزان بنێین، چونكه ئه‌وان هۆكاری پاكبوونی شارن، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه ده‌ڵێت: "ئێمه هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ین پاشماوه‌ی خۆراك كه‌مبكه‌نه‌وه، هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و زبڵه‌ی كۆده‌كرێته‌وه، بۆنی گه‌نیوی لێدێت، كه هی خواردنه‌كانه، ئه‌گه‌ر ته‌خته و دار و نایلۆن فڕێبدرێت، بۆنی نایه‌ت".
هۆشداریشدا، له‌هاویندا به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه، زبڵخانهكان گڕده‌گرن و به‌هۆیانه‌وه گازی میسان بڵاوده‌بێته‌وه، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری بۆسه‌ر ژینگه و مرۆڤ ده‌بێت.