سوودانی: هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له گفتوگۆكانی گۆڕینی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانج له گۆڕینی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق، نه‌هێشتنی بیانووی هێرشه‌كانه. گوتیشی: "هێرشی درۆنی و مووشه‌كی هه‌ر وڵاتێك بۆ‌نێو خاكی عێراق، ره‌تكراوه‌یه".
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی (ئه‌لحه‌ده‌س) رایگه‌یاند، دوای هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان نییه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له گفتوگۆكانی گۆڕینی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق.
روونیشیكرده‌وه، هێنانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داوای عێراقه‌وه بووه و له‌سه‌ر داوای عێراقیش كۆتایی به ئه‌ركیان دێت.
له‌باره‌ی ئاڵۆزی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چه‌كداره میلیشیا عێراقییه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، سوودانی ده‌ڵێت: "گه‌یشتووین به هاوكێشه‌یه‌ك، وه‌ستانی هێرشی میلیشیاكان له‌به‌رامبه‌ر وه‌ستانی وه‌ڵامه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت".
پێشتریش باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو، بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە (3ـی شوباتی 2024) فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان لە عێراق و سووریا هێرشی ئاسمانییان دژی سوپای پاسداران، سوپای قودس و گرووپە پاشکۆکانیان ئەنجامدا و زیاتر لە 85 ئامانجیان پێکاوە.
لە بەرامبەر ئەو هێرشانە، یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا لە قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە.
له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە بۆردومانەکانی سوپای ئەمەریکا لە عێراق و سووریا نزیکەی 40 کەس کوژراون.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بانگهێشتی ده‌یڤید بێركه‌ر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کردووە و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئەمەریکا رادهستدهكات و له به‌شێكی نامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رچاوه: الحدث